خەیرووڵا حەق جوویان هاووڵاتی یارسان بۆ تێپەڕاندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا

خۆڕاگری: ئەمڕۆ ٢٣ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتی یارسانی خەڵکی کرماشان خەیرووڵا حەق جوویان بۆ تێپەڕاندنی یەک ساڵ حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری کرماشان کرا.

 شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە پێشتر بە تۆمەتی بێ ڕێزی کردن بە پیرۆزییەکانی کۆماری ئیسلامی،پڕۆپاگەندا بە دژی کۆماری ئیسلامی لە لایەن دادگای شۆڕش حوکمی ١ ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو.