دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی قەسری‌شیرین لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لوقمان وەیسی، هاووڵاتیی خەڵكی قەسری‌شیرین و پەیڕەوی ئایینیی یارسان، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ٢٧ی ڕێبەندنی ١٤٠٣ی هەتاوی، لوقمان وەیسی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری “قەسری‌شیرین”ـی سەربە پارێزگای کرماشان و لە پەیڕەوانی ئایینی یارسان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ناوبراو ماوەی ٦ڕۆژە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروستە لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەتسدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام بێئاکام ماوەتەوە ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بە بنەماڵەکەیان نەداوە.