شنۆ: دوو هاووڵاتی دەسبەسەر کراوی شوڕشی ژینا سزای بەند کرانیان بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری :بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دوو هاووڵاتی خەڵکی شاری شنۆ بە ناوەکانی”موبین ڕەسووڵ تاب و مێهران حەسەن زادە”خەڵکی گوندی گرکاشان کە لە ڕەوتی شوڕشێ ژینا دا دەسبەسەر کرابوون لە لایەن دادگای تاوانەکانی شاری شنۆ سزای بەندکرانیان بەسەر دا سەپێندراوە.

بە پێی ئەو حوکمەی دادگا،  هاووڵاتی “موبین ڕەسووڵ تاب” بە تۆمەتی کۆبوونەوەو تەبانی بە دژی ئەمنییەتی وڵات بە ١ ساڵ بەند کرانی تەعزیری و هەروەها هاووڵاتی “مێهران حەسەن زادە” بە هەمان تۆمەت بە ٩ مانگ بەند کرانی تەعزیری مەحکووم کردووە.

ئەو دوو هاووڵاتییە ٦ی ڕەزبەری ١٤٠١ی هەتاوی لە ڕەوتی شووڕشی ژینا دەسبەسەر کرابوون کە دوای تەواو بوونی لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون.