خۆڕاگری: کاروان دافێعی، هونەرمەندی سینەماکاری خەڵکی مەریوان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، کاروان دافێعی، هونەرمەندی بواری سینەماکاری خەڵکی شاری مەریوان و یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ناوبراو لە پاس دەسبەسەرکردنییەوە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەربوون، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوون و سەردانی بنەماڵەشی بپ ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هیچ ئاکامێکی نەبووە.