دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بەناوی “یاسر حوسێنی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، یاسر حوسێنی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٥ ساڵانی خەڵکی شاری کامێران لەلایەن هێزەکانی چەکدارەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە لەو شارە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.