سؤران مەحموودی لە لایەن دادگای شوڕشی مەهاباد سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

خۆڕاگری: سؤران مەحموودی لە لایەن دادگای شوڕشی مەهاباد سزای بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرا

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا”سۆران مەحموودی ” خەڵکی شآری پیرانشار لە لایەن دادگای شوڕشی شاری مەهاباد بە ٣ ساڵ بەند کرانی تەعزیری سزا درا.

دادگای شوڕش ناوبراوی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی مەحکووم کردووە.

 ئەو هاووڵاتییە کوردە سەرەتای مانگی ڕەزبەری ١٤٠٢، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و دوای کۆتایی ماوەی لیپرسینەوە لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەتییەکانی پیرانشار، ڕەوانەی زیندانی نەغەدە کرا

سۆران مەحموودی ڕۆژی دووشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە زیندانی نەغەدە ئازاد کرا.