بانگکردنی مامۆستایەکی ئایینیی خەڵکی سنە بۆ دادگای تایبەت بە ڕوحانی لە هەمەدان

خۆڕاگری: مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژی مزگەوتی ئیبراهیم خەلیل‌ئەڵڵا لە شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە ڕوحانییەتی ڕێژیم لە  هەمەدان بانگ کراوە.

ڕۆژی سێشەممە، ٣٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: مامۆستا حوسێن عەلیمورادی، پێشنوێژ و بەڕێوەبەری قوتابخانەی زانستی دینی و لەبەرکردنی قورئانی “ئیبراهیم خەلیل‌ئەڵڵا”ـی شاری سنە، لەلایەن دادگای تایبەت بە ڕوحانییەتی کۆماری ئیلامیی ئێران لە هەمەدان لە نامەیەکی ئاگادارکردنەوەدا پێی ڕاگەیەندراوە کە دەبێ ڕۆژی چوارشەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢ی هەتاوی، سەردانی ئەو دادگایەی ڕێژیم لە ساری هەمەدان بکات.

مامۆستا حوسێن، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لەلایەن دادگای تایبەت بە ڕوحانییەتی هەمەدان، بەتۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتیی، سزای ٢سال بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپێندراوە.