
خۆڕاگری: ژن و مێردێکی خەڵکی سەقز بەناوی “ژیلا تەشەکوری و دلێر سەلیمی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی، دلێر سەلیمی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری سەقز لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێڕانەوە دەسبەسەر کرا و پاش چوار رۆژ ژیلا تەشەکوری هاوسەریشی دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی سنە و دلێریش بێسەروشوێنە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو حەفەتە بەسەر دەسبەسەرکردنی دلێر سەلیمی، تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە و هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی و هاوسەرەکەشیان دەسبەسەر کردووە و گواستوویانەتەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.