خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵكی سەرپێڵی زەهاو بەناوی “کاوە سۆهرابی” لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە.
ڕۆژی شەممە، ١ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەرپێڵی زەهاو، ژمارەیەک هاووڵاتیی خەڵكی ئەو شارەی دەسبەسەر کردووە کە بە دەسبەسەرکردنی “کاوە سۆهرابی” ژمارەی دەسبەسەرکراوان گەیشتووەتە ٨کەس و تائێستا چارەنووسی هیچکامیان دیار نییە.
هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٨کەسی خەڵکی سەرپێڵی زەهاوی دەسبەسەر کردوە و تائێستاش هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشیان بێئاکام ماوەتەوە.
شایانی باسە کە، کاوە سۆهرابی و ئەو هاووڵاتییانەی دیکە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکانیان و بەشێوەیەکی دڕەندانە و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەریان کردوون و تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.