خۆڕاگری:بە پێی ئامارە تۆمار کراوەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە یەک مانگی ڕابردوو دا، واتە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی ٤٢ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، دژایەتی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگە ئەمنییەکانی ئیدارەی ئیتلاعات کراون، کە بەشێکیان دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتەی قورس ئازاد کراون و بەشێکیان تا ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوە دان وچارەنووسیان ناڕوونە.
هەروەها بە پێی ئامارە تۆمارکراوەکانی ئەنجومەن لە مانگی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی دا، ٢٠ کەس لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی لە شارە جیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان دەستبەسەر و لێکۆلینەوەیان لێکراوە،لەلایەن دادگای بە ناو شۆڕشی کۆماری ئیسلامی ئێران کەیسەکانیان یەک لایی کراوەتەوە و سزای ئێعدام وبەندکران و پێبژاردنیان بەسەر دا سەپێندراوە.
بە شێوەیەکی گشتی ئەو سەزا دراوانە لە سەر یەک بە ٣٨ ساڵ و٩ مانگ و ١٦ ڕۆژبەندکرانی تەعزیری و١ ساڵ بەندکرانی هەڵپەسێردراو ٢٥ ملیون تمەن پێبژاردن مەحکووم کراون.
هەروەها ٣کەس لەو دەسبەسەر کراوانە بە ناوەکانی (مێهران حەسەنزادە،حەمید عەبدووڵازادە،مێعراب عەبدووڵازادە)بە تۆمەتی بێ بنەمای بەغی سزای ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە. پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی بەردەوامە و ڕۆژبەڕۆژ لە زیاد بوون دایە.