خۆڕاگری: ناسر دادیار، مووسا دادیار، هەمزە دادیار، سێ هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی ٢٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ی هەتاوی، بەرانبەر بە ١١ی فورییە٢٠٢٦ی زاینیی، ناسر دادیار ، مووسا دادیار، هەمزە دادیار، سێ هاووڵاتیی خەڵكی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە بە بەکار هێنانی توندوتیژی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.
هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئەو هاووڵاتییانەو بە شێوە توندوتیژ و بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەریان کردوون.کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی درووست لە شوێنی ڕاگیرانی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراون لەبەردەست دا نییە چارەنووسیان ناروونە.
