سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵكی بڵواناوا لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سینا محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی بڵواناوا لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە مانگێک بەنکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

ڕۆژی دووشەممە، ٢ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، سینا محەممەدی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری بڵواناوا و ئەندامی ئەنجومەنی کلتووری و کۆمەڵایەتیی “ژیار”ـی شاری دێوڵان، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە دێولان بە سەرۆکایەتیی قازی “ڕۆستەمی” سزای ١مانگ بەندکردن ٢٤٠کاتژمێر کارکردنی بێبەرانبەر لە ئیدارەی ڕێگەوبان و گواستنەوەی ڕێژیمدا لە دێوان‌ی بەسەردا سەپێندراوە.

ناوبراوڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ئەمساڵ، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیم کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسای بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کرد و پاش ٨ڕۆژ ڕاگیران بەشێوەی کاتی و بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی  ١ملیارد تمەن لە بەندیخانەی شاری قوروە ئازاد کرا.