دەستبەسەر کردنی کرێکارێکی خەڵکی سنە لە شاری تاران

خۆڕاگری: ڕۆژی ٥ی ڕێبەندان١٤٠١ی هەتاوی کرێکارێکی خەڵکی سنە لە شاری تاران بە ناوی “داود حەبیبی” ٤٠ ساڵە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە