بۆکان : ناروونی چارەنووسی دکتور موحسێن سۆهرابی

خۆڕاگری: ١١ی بەفرانباری ١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “دکتۆر موحسێن سۆهرابی”  وەرزشوان وپزیشک لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە لە درێژەی دەستبەسەر کردنی خەڵکی کوردستان، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکان هەوڵی دەستبەسەر کردنی دەدرێت بە پێی زانیارییەکان لە دەستیان ڕادەکات.جێگای سەرنجە کە لەو ڕۆژەوە ئەو هاووڵاتییە دیار نەماوەو چارەنووسی بە ناڕوونی ماوەتەوە.

شایانی باسە کە بەدواداچوونەکانی بنەماڵە ئەو هاووڵاتییەلە ناوەندە ئەمنییەکان بێ ئاکام ماوەتەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی لەبەر دەست دا نییە.