دەسبەسەرکردنی  ژمارەیەکی تر لە هاووڵاتییانی خەڵکی ئیلام کرماشان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: خۆڕاگری: لە درێژەی دەسبەسەر کردنی خۆپێشاندەرانی ناڕازی بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، ١٨ کەس لە هاووڵاتییانی دوو پارێزگای ئیلام کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کران.

 بەپێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”١٣ی بەفرانباری١٤٠٤ی هەتاوی(٣ی ژانویەی ٢٠٢٦ی زایینی) هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ژمارەی ١٨ کەس لە چالاکان و هاووڵاتییانی دوو پارێزگای ئیلام و کرماشان بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە کە ناوەکانیان بریتین لە:

عەلی چراغی،میلاد عەلی بیگی، سەعید دەرێشی، ڕەحیم محەممەد وەلی، سەلال سادقی، مەیسەم بێهزادی، موحسین شوکری، ئەمیر محەممەدی، ڕەزا باقری نژاد، ئەمیر عیسازادە، محەممەدبەشیر هاشمیان، مەهدی هاشمیان، بەهادور عەمووزادە، ئەحمەد حەسەنوەند عەمووزادە، مراد حاسڵی، ئەمین نوورمەنێش، فەرهاد محەممەدڕەشید و موحسین حەیدەربەیگی.

ئەو هاووڵاتییانە بە تۆمەتی بەشداریکردن لە خۆپێشاندان و نارەزایەتییەکانی خەڵک دژ بە سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا دەسبەسەر کراون کە تا ئێستا چارەنووسیان ڕوون نییە.