دەسبەسەرکردنی دەیان هاووڵاتیی کورد لە شارە جیاجیاکانی کوردستان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران شەپۆلێکی بەرفراوانی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی کوردی لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان و بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای خۆراسان دەست پێ کردووە.

 بەپێی زانیارییەکانی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری”، لەو شەپۆلە نوێیەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ژمارەیەکی زۆر لە چالاکان و هاووڵاتییانی بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەسبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و هەروەها بەپێی ئەو لیستانەش کە ناوەندەکانی مافی مرۆڤ پشتڕاستیان کردۆتەوە، زۆرترین ڕێژەی دەسبەسەرکردنەکان لە شاری دێلوڕان‌ــی سەر بە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

ژمارەیەک لەو هاوڵاتییانەی کە لە دێلوڕان دەسبەسەر کراون بریتین لە: عەلیڕەزا موئمێنی، ئارشیا جەوشەن، ئومێد بیرانوەند، کوورش نووری، عەلیڕەزا ساڵحی، فەرزاد شەکەری، میلاد کیانی، ئومێد محەممەدی، شایانی موئمێنی، ئەمیرحوسێن عەلیزادە، فەردین ئاقایی، ئەبولفەزل چامخانە، سەججاد ئازاد، عەبدوڵڵا ئازاد، عیرفان فەرەهمەند، عەلیڕەزا ڕەحمانی و ئەمیرڕەزا ڕەحمانی.

هاوکات لە پارێزگای کرماشان و شارەکانی دەوروبەری، گوشاری هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم پەرەیان سەندووە و هاووڵاتییان لە شاری هەرسین بریتین لە: محەممەدمێهدی کەریمی، نوورەدین مووسازادە، زاهید ئەفشاری و یوسف سەفەری دەسبەسەر کراون و لە شاری شاباد (ئیسلام‌ئاوای ڕۆژئاوا)، فەردین ئەحمەدی و مەسعوود بینیاز و لە شاری کرماشان، کازم مەحموودی، ئێحسان خەیاتی، مورتەزا حوسێنی، ڕەزا دارابی، ئاریا فەرهەنگ و مازیار ڕۆستەمی لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون.

لەدرێژەی ئەو سەرکوتکردن و دەسبەسەرکردنانەدا ناوچەکانی دیکەی پارێزگای ئیلام بەدەر نەبوون، لە دەڕەشار، ڕەزا حەیدەری، محەممەدتاهیر زەینیوەند و بێهروز شەکەری‌پوور و لە سەراوڵە، ئەحمەد حەقنەزیر و ڕەحیم سادقی و لە ئاودانان ئومێد ناسری دەسبەسەر کراون و هەروەها لە ناوەندی شاری ئیلام، ئیلیا قاسمی و موحسین حەیدەربەیگی لە دەسبەسەرکراوەکانن.

جێگای ئاماژەیە کە ئەم شەپۆلی دەسبەسەرکردنە گەیشتووەتە کوردانی دانشیووی پارێزگای خۆراسان‌یش و بەپێی ڕاپۆرتەکان، چەند هاووڵاتی بە ناوەکانی عەلی قەویدڵ، پەیمان میرزایی، عیسا شەکەری، عەباس بیری، ئارین حەیدەری و چەند کەسێکی دیکە لەو ناوچەیە دەسبەسەر کراون و هەروەها ناوی ئیسماعیل سۆهرابی و ڕەزا سەیفی لە لیستەکاندا هاتووە کە شوێنی دەسبەسەرکردنیان ڕوون نەکراوەتەوە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بێئاکام ماوەتەوە.