دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئومێد ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵكی پیرانشار، دوای ئەوەی لەلایەن دادگای ڕێژیمەوە بانگ کراوە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئومێد ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری پیرانشار لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامییەوە لەو شارە بانگ کراوە و هەرلەوێ دەسبەجێ لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە ورمێ.

تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، تۆمەتی وەپاڵدراو و چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.