هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەشێوەی کاتیی ئازاد کرا

خۆڕاگری: تاهیر زێوە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی چوارشەممە، ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، تاهیر زێوە، هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی خەڵکی شاری پیرانشار، پاش زیاتر لە نزیکەی ٢مانگ دەسبەسەربوون بە دانانی بارمتەی قورس و  بە شێوەی کاتیی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە ئازاد کرا.

ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە ٢ی جۆزەردانی ١٤٠٣ی هەتاوی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەیان و بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا.