خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی دوو شەممە ١٥ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “هاوڕێ شافعی” خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە.
شایانی باسە کە ناوبراو لە شوێنی کارەکەی خۆی لە گۆڕەپانی شانازی شاری سەقز لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوە.
تا ئێستا لە سەر هۆكاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.