سنە؛ دەستبەسەر كردنی کامران ساختمانگەرلە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ ڕۆژی چوار شەممە ١٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٣هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “کامران ساختمانگەر” بەندکراوی سیاسی پێشوو چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی بە بەکارهێنانی توند و تیژی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارگواستراوەتەوە.

ناوبراو چەندین جار لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کراوەو جارێکیش لە لایەن دادگاکانی کۆماری ئیسلامی سزای ٦ ساڵ  بەندکردنی بەسەر دا سەپێندراوە.

تا ئێستا لە سەر هۆكاری دەستبەسەركردن و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ ئەو هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.