مەهاباد: رەوانە کردنی”محەممەد ئیسماعیلی ئازەر” بۆ بەندیخانە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی

خۆڕاگری: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕۆژی چوار شەممە ١٧ی ڕێبەندانی  ١٤٠٣ی هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد بە ناوی”محەممەد ئیسماعیلی ئازەر” کە پێشتر لە لایەن دادگا شوڕشی شاری مەهاباد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی سزای ٦مانگ بەندکرانی تەعزیری و٧ مانگ بەندکران بە پێبەندی ئەلکترۆنی بەسەر دا سەپێندرابوو ،بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزاکەی دەسبەسەر و رەوانە بەندیخانە ناوەندی شاری مەهاباد کرا.

ناوبراو ڕەشەممەی ١٤٠٢ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەسبەسەر کرا کە دوای تەواو بوونی لێکۆلینەوە بە بارمتە ئازاد کرابوو.