خۆڕاگری: مەهسا زارعی، هاووڵاتیی و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی هەینی، ١٢ی بەفرانباری ۱٤۰٤ی هەتاوی “٢ی ژانویەی ٢٠٢٦ زایینی” مەهسا زارعی، چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر شوێنی کاری ناوبراو هەرلەوێ دەسبەسەریان کردووە.کە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی درووست لە شوێنی ڕاگیرانی و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ناوبراو لەبەردەست دا نییە و چارەنووسی ناروونە.
