دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی دێلوڕان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: جەواد حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵكی دەڕەشار لەلایەن ‌هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنچشەممە، ١١ی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی “١ی ١ی جانیوەری ٢٠٢٦ی” جەواد حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵكی شاری دێلوڕان‌ی سەربە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار و چارەنووسی ناڕوونە.

ناوبراو لە پاش دەسبەسەرکردنییەوە تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدوداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ هەواڵێکیان بە بنەماڵەکەی نەداوە.