سزای ١٢ ساڵ بەند کردن و دوورخستنەوەی”وەحید چاوران”پشتڕاست کرایەوە

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” وەحید چاوران چالاکی مەدەنی، خەڵکی سەراوباغ سەر بە شاری ئاودانانی پارێزگای ئیلام کە ڕۆژی هەینی ٢ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ، لە یەکێک خاڵەسنوورییەکانی ئەو پارێزگایە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکرا بوو،کە دواەتر لە لایەن دادگای شۆڕش بە تۆمەتی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات کەڵک وەرگرتن لە ئەسلەحەی گەرم و بێڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی سزای ١٢ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە بۆ پارێزگای زاهیدانی بەسەر دا سەپێندرابوو لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی پشتراست کرایەوە.