دیواندەرە،دەستبەسەر کردنی هاووڵاتییەک لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

خۆڕاگری:بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕۆژی شەممە ٢٣ی بانەمەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی دیواندەرە بە ناوی “سانع شابازی”دوای بانگ کرانی بۆ ئیدارە ئیتلاعاتی ئەو شارە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان دەستبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

ئەو هاووڵاتییەو بۆ چەند ساڵێک ئەندامی یەکێک لە حیزبەکانی دژبەری ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران بووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا وازی هێناوەو گەڕاوەتەوە ئێران تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری دەستبەسەر کردنی لەبەر دەست دا نییە و چارەنووسی نادیارە.