دەسبەسەرکردنی سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد بەناوەکانی ” یوسف قاڵ، ئارام مەبزوولە و زانیار سەید ئەحمەدی، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دسبەسەر کراون.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٥ی سەرماوەزی ١٤٠٣ی هەتاوی، یوسف قاڵ، ئارام مەبزوولە و زانیار سەید ئەحمەدی سێ هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “بەیرەم”ـی سەربە شاری مەهاباد، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەک دەسبەسەر کراون و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەنامەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو سێ هاووڵاتییە و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردوون و ڕفاندوویانن بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە.