دەسبەسەرکردنی بەندکراوێکی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: عادڵ پیرۆزی بەندکراوی سیاسیی پێشووی خەڵکی مەریوان، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە لەو شارە بانگ کراوە و دواتر لەوێ دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، عادڵ پیرۆزی، بەندکراوی سیاسیی خەڵکی ئاوایی “سەردۆش”ـی سەربە شاری مەریوان، پاش ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە لە مەریوان بانگ کراوە، هەر لەوێ دەسبەجێ دەسبەسەر کراوە.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی، تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها پێشتر لە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی، لەلایەن دادگای کۆماری ئیسلامییەوە بەتۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیم سزای دوو بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.