دەستبەسەر کردنی ٧ کەس لە هاووڵاتیانی گوندی باڵۆ لە ورمێ

خۆڕاگری:لە ڕۆژانی ڕابردوو دا ٧ کەس لە هاووڵاتیانی گوندی باڵۆ سەر بە شاری ورمێ، بە ناوەکانی”ئیسلام سکانی”داریاش خەیری”کامڕان مەنسووری”نیهاد میرزایی”پەیمان ئیبراهیمی”عەمڕان میرزایی”مێهرداد ئیبراهیمی” لە پێوەندی لەگەڵ خۆپێشاندانەکانی خەڵکی کوردستان،لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و گوازراونەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار..

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنووسیان لەبەر دەست دا نییە.