مامۆستایەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی پیرانشار بەدانانی بارمتە ئازاد کرا

خۆڕاگری: ئیسماعیل مەعرووفی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی پیرانشار کە لەلایەن ڕێژیمەوە دەسبەسەر کرابوو، بەدانانی بارمتە و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٨ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، ئیسماعیل مەعرووفی، مامۆستای خانەنشینکراوی خەڵکی پیرانشار نزیکەی ماوەی ١٠ڕۆژ لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کراوە و بەمەبەستی لێکۆڵینەوە ڕەوانەی گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ کرابوو، بەدانانی بارمتەی قورس بە بڕی ١ملیارد تمەن و بەشێوەی کاتیی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کراوە.

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە، ١٩ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر کرا و گوازرایەوە بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی ڕێژیم لە شاری ورمێ و پاش لێکۆڵینەوە و لێپێچینەوە، گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری نەغەدە  و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.