ناڕوونی چارەنووسی دوو هاووڵاتیی دەسبەسەرکراو لە پارێزگای کرماشان پاش ٤٠ڕۆژ

خۆڕاگری: نیما ئەڵماسی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و ئەمیر ئەحمەدی، خەڵکی شاری گاوارە سەربە پارێزگای کرماشان پاش ٤٠ڕۆژ دەسبەسەربوون تائێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

ڕۆژی چوارشەممە، ١٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: ماوی زیاتر لە یەک مانگە نیما ئەڵماسی، خەڵکی سەرپێڵی زەهاو و ئەمیر ئەحمەدی، خەڵکی شاری گاوارەی سەربە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەرکراون و پاش دەسبەسەرکردنیان گوازراوەنەتەوە بۆ گرنگەیەکی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە کرماشا و تا ئێستا چارەنووسیان هەروا ناڕوونە.

ئەو دوو لاوە دەسبەسەرکراوە لەو ماوەیەدا کە دەسبەسەر کراون، تەنیا یەکجار لە ڕێگەی تەلەفوونەوە پەیوەندییان بە بنەماڵەکانیانەوە کردووە و تائێستا زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن و چارەنووسیان لە بەردەستدا نییە و بنەماڵەکەشیان زۆریان هەوڵ داوە بۆ ئاگاداربوون لە چارەنووسیان بەڵام لەلایەن ناوەندە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە هیچ وڵامێکیان نەدراونەتەوە.

جێی ئاماژەیە کە، نیما ئەڵماسی و ئەمیر ئەحمەدی، سەرەتاکانی مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراون و بۆ یەکێک لە گرتنگەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ڕێژیم لە کرماشان گواسزراونەتەوە.