خۆڕاگری: سەید محەممەد (زانکۆ) حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵکی بۆکان لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی ڕێژیمی ئێرانەوە لە پارێزگای ورمێ، سزای یەکساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی شەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی، سەید محەممەد (زانکۆ) حوسێنی، هاووڵاتیی خەڵكی گوندی “ئاڵیکەند”ـی سەربە شاری بۆکان لەلایەن دادگای پێداچوونەی ئینقلابی ئیسلامیی ڕێژیمی ئێرانەوە لە ورمێ بەتۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، سزای ١ساڵ بەندکردنی تەعزیریی بەسەردا سەپێندراوە.
ناوبراوڕۆژی هەینی، ١٠ مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەر کرا و بۆ لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ گرتنگەیەکی ڕێژیم لە ورمێ و باش تەواوبوونی قۆناغی لێکۆڵینەوە گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی بۆکان و لە کۆتاییدا ڕۆژی شەممە، ٢٥ی گەلاوێژی هەمانساڵ، بە دانانی بارمتە و بەشێوەی کاتیی تاکاتی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرا.
