
خۆڕاگری: هاووڵاتییەکی خەڵکی ماکۆ بەناوی “حەسەن ئەحمەدی” لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شۆێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ۷ی بانەمەڕی ۱٤۰٤ی هەتاوی، حەسەن ئەحمەدی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ماکۆ، لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەگەیەکی قەزایی و یاسایی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێران پاش دەسبەسەرکردنی ناوبراو، بەتەواوی ماڵەکەشیان پشکنیوە و دۆخێکی ترسێنەریان دروست کردووە و هەروەها تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەر دەستدا نییە و هەواڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە.