دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی خەڵكی نەغەدە لەلایەن چەکدارانی ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: ئەیووب ئارمەند، هاووڵاتیی خەڵكی نەغەدە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ١٤٠٣ی هەتاوی، ئەیووب ئارمەند، هاووڵاتیی خەڵكی شاری نەغەدە لەلایەن هێزە داگیرکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە کە هەڵیانکوتایە سەرماڵەکەی، بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەر کراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

هێزە چەکدارە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم بە بەکارهێنانی کردەوەت توندوتیژی و لێدان، ناوبراویان دەسبەسەر کردووە و ڕفاندوویانە بۆ شوێنێکی نادیار و تائێستا هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لەبەردەستدا نییە.