خۆڕاگری: مەهیار کەرەمی، هاووڵاتیی خەڵکی دێولان لەلایەن ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٣ی هەتاوی، مەهیار کەرەمی خەڵکی گوندی “قڕوچای”ـی سەربە شاری دێولان دوای ئەوەیکە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامییەوە بانگکراوە هەرلەوێ دەسبەجێ بەبێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی دەسبەسەرکراوە و گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
ئەو هاووڵاتییە سەرەڕای بەدوداچوونی بنەماڵەکەی، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەروەها هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ زانیارییەکیان بەو بنەماڵەیە نەداوە.