خۆڕاگری: ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی١٤٠١ی هەتاوی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری دیواندەرە بە ناوی”سەعید ئازەرپیرا” لە درێژە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کوردستان لە ڕەوتی خرۆشانی خەڵک دژ بە دەسڵاتی کۆماری ئیسلامی لە شاری دیواندەرە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەییەکی یاسایی ، لە لایەن هێزە سەرکووتکەرەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران،دەسبەسەر و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.