خۆڕاگر: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕؤژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردان دوو کەس لە دەسبەسەرکراوانی بنەمالەکانی گیان لەدەستدراوانی شوڕشی ژینا بە ناوەکانی” سەدیق بەهمەنی، حەسەن ئەمینی”دوای چەند ڕۆژ دەستبەسەر کردن ئازاد کران.
١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی دوای ئەوەی دایکان و کەس وکاری قوربانیانی شوڕشی ژینا لە شارەکانی سنە و دێولان و دیواندەرە سەردانی مەزاری گیان لەدەستدراوانی شوڕشی ژینا لە گۆڕستانی ئایچی لە شاری سەقزیان کرد، دوای ئەوە سەردانی مەزاری شەهیدانی شوڕشی ژینا لە شاری بۆکانیان کرد کە لە کاتی گەڕانەوە لە شاری سەقز لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران نیزیک بە ٤٠ کەس لە کەس وکاری قوربانیانی شوڕشی ژن ژیان ئازادی دەسبەسەر کران.
کە٦ کەس لەو دەبەسەر کراوانە بە ناوەکانی(،حەسەن ئەمینی،سەدیق بەهمەنی،هاشم ساعدی،ئەحمەد ڕەحیمی،ئارمان حەبیبی،عەبدوولڕەحمان نەسیری، دوو شوفیر بە ناوەکانی جەماڵ جەمیل) دەسبەسەرکران.