خۆڕاگر: بە پێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان،ڕؤژی سێشەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی چالاکی کرێکاری “فەرهاد شێخی” بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.
ڕۆژی یەک شەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی زیندانی سیاسی پێشوو و چالاکی کرێکاری خەڵکی سەقز “فەرهاد شێخی” بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکان لە شاری کەرەج دەسبەسەر کرا.