ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی دەسبەسەرکراوی خەڵکی مەریوان پاش مانگێک

خۆڕاگری: حوسێن عەلیزادە، هاووڵاتیی خەڵکی مەریوان ماوەی یەک مانگە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمەوە دەسبەسەر کراوە و تائێستا چارەنووسی نادیارە.

ڕۆژی شەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ١٤٠٤ی هەتاوی، ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕایگەیاند: ماوەی زیاترلە ١مانگە حوسێن عەلیزادە، هاووڵاتیی تەمەن ٥٠ساڵانی خەڵکی شاری مەریوان، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر کراوە و تائیستا هیچ زانیارییەکی لەسەر چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.

ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٦ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕێژیمەوە بانگ کراوە پاش ئەوەی کە سەردانی ئەو ناوەندە سەرکوتەرەکەی کردووە دەسبەسەر کراوە و تائێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری بانگکردن، دەسبەسەرکردن و چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و بنەماڵکەشی بەردەوام لە هەڵدان بەڵام هیچ وڵامێکیان دەست نەکەوتووە.