دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە

خۆڕاگری: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییانی خەڵکی شنۆ لەلایەن ڕێژیمەوە، هاووڵاتییەکی دیکەی ئەو شارە بەناوی “ڕەحیم سەلامەت” دەسبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵی ئەنجومەنی زیندانییە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان “خۆڕاگری” ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی پووشپەڕی ١٤٠٢ی هەتاوی، ڕەحیم سەلامەت، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی “کورش‌ئاباد”ـی سەربە شاری شنۆ لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە کە بەبێ هیچ بەڵگەیەکی قەزایی و یاسایی هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵەکەی، بەشێوەیەکی دڕەندانە دەسبەسەریان کردووە ئەوە چوارەمین هاووڵاتیی خەڵکی ئەو شارەیە کە لە ماوەی ٢ڕۆژی ڕابردوودا دەسبەسەر کراون.

ناوبراو پاش دەسبەسەرکردنی ئیدی هیچ زانیارییەکی ڕاست و دروست لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگیران و هەروەها چارەنووسی لە بەردەستدا نییە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بێئاکام ماوەتەوە و ناوەندە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمیش لەو بارەیەوە هیچ وڵامێکی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.