ئازادی سێ هاووڵاتی خەڵکی شاری بانە

خۆڕاگری:ڕۆژی چوارشەممە ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی سێ هاووڵاتی کورد خەڵکی شاری بانە بە ناوەکانی ئەرسەلان پزیشکی،فەرزاد پزیشکی و ئەبووبەکر پزیشکی کە ماوەی زیاتر لە سێ مانگ دەستبەسەر کرابوون هەر کام بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.
بە پێی زانیارییەکان ئەو سێ هاووڵاتییە لە کاتی دەستبەسەر بوونیان لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکانیان بێبەش کرابوون.
ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کرابوون.
شایانی باسە ئەو سێ هاووڵاتییە لە دەستبەسەر کراوانی ڕەشبگیری ٢٠ی خەزەڵوەر لە شاری بانە کە زیاتر لە ٢٠ هاووڵاتی لەو ڕۆژە دا دەستبەسەر کرابوون کە دوای تەواو بوونی لێپێچینەوە لەگەڵیان ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە کرابوون. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri