بنەماڵەی کییومەرس لەتیفی دەستبەسەر کراوی کورد بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە کران

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممە بنەماڵەی کییومەرس لەتیفی چالاکی مەدەنی دەستبەسەر کراو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە بانگهێشت کران و لێپرسینەوەیان لێ کراوە.
بە پێی زانیارییەکان ئیدارەی ئیتلاعات ئەو شارە هەڕەشەیەیان لە بنەماڵەی ئەو چالاکە مەدەنییە کورد کردووە کە لە بە میدیای کردن و بڵاو کردنەوە دەستبەسەر کرانی کییومەرس لەتیفی خۆ بپاڕێزن.
ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕێبەندان ئارەزوو لەتیفی خوشکی ناوبراو پاش دەستبەسەر کرانی کاتی کە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە هۆی ناجێگیر بوونی باری تەندرووستی و لێدانی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات ڕەوانەی نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنە کرا.
جێگای ئاماژەیە ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری سنە بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی هێرشیان کردبوو سەر ماڵی ئارەزوو لەتیفی خوشکی چالاکی سیاسی کییومەرس لەتیفی خەڵکی شاری سنە و نێو ماڵەکەیان پشکنیوە و کەڵ و پەلی کییومەرس لەتیفی بە تایبەت مۆبایلەکەیان لەگەڵ خۆیان بردبوو.
شایانی باسە کییومەرس لەتیفی ڕۆژی سێ شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri