حوکمی لێدانی ٦٠ زەربە قامچی چیا ئاقا بەیگ پوور بەڕێوە چوو

خۆڕاگری:بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا حوکمی ٦٠ زەربە قامچی چیا ئاقابەیگ پوور لە زیندانی ناوەندی شاری بۆکان بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو هاووڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتنگە ئیتلاعاتییەکانی شاری ورمێ و ڕۆژی دووشەممە ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی بە دانانی ٣٠٠میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو.
ئەو هاووڵاتییە دواتر بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەن دادگای شاری بۆکان سزای ١ساڵ و٢مانگ بەندکران و لێدانی ٦٠قامچی و ٣٠میلیۆن تمەن سزای پێبژاردن بە سەردا سپێندرا بوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri