خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دادگایی دوو بەندکراوی سیاسی خەڵکی بۆکان بە ناوەکانی جەماڵ یوسفی و حوسێن ئیبراهیم حەمزە پاش پێنج ساڵ ناڕوونی چارەنووسیان لە دادگای مەهاباد بەڕێوە چوو.
جێگای ئاماژەیە ئەو دوو هاووڵاتییە ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر کرابوون و لەو ماوەیەی دا لە مافی بوونی پاڕێزەر بێبەش کرابوون.
ئەو دوو بەندکراوە پاش ١ساڵ مانەوە لە زیندان بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوون
ساڵی ٩٨ی هەتاوی ئەو دوو هاووڵاتییە لەسەر هەمان کەیس ڕەوانەی زیندانی بۆکان دەکڕێنەوە وساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی دەگوازرێنەوە بۆ زیندانی مەهاباد.
شایانی باسە ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممە دادگایی ئەو دوو هاووڵاتییە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفرانس لە دادگای مەهاباد بەڕێوە چوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri