بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز دوای تێپەراندنی ٥مانگ لە حوکمەکەی بە مەرج لە زیندانی ناوەندی ئەو شارە ئازاد کرا

خۆراگری:بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەقز بە ناوی فوئاد عەجەمی دوای تێپەراندنی ٥مانگ لە حوکمی ١ساڵ بەندکرانەکەی بە مەرج لە زیندانی ناوەندی سەقز ئازاد کرا.
ناوبراو لە هاوینی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و پاش ڵێکۆلینەوە بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
جێگای ئاماژەیە ئەو هاووڵاتییە لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقز بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان سزان ١ساڵ بەندکرانی بەسەر دا سەپێندرابوو. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri