دوو بەندکراوی سیاسی کورد بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو هاووڵاتی کورد خەڵکی شنۆ بە ناوەکانی ئەیوب مووسا و هاوڕێ خارەزم بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ناوەندی شنۆ ئازاد کران.
جێگای ئاماژەیە لە ڕۆژی ٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی ئەو دوو هاووڵاتییە “ئەیوب موسا” و “هاوڕێ خوارزم ” لە لایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری ورمێ کرابوون.
شایانی باسە تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون لە هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لەبەر دەست دا نییە. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
(https://xoragri@gmail.co/) تویتیر:@xoragri