دوو ئەندامی ئەنجوومەنی نۆژین هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کران

خۆڕاگری:ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی دوو ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین بە ناوەکانی پەیام میری و واران محەممەدنژاد خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە و دانیشتووی سنە لە یەکێک لە شەقامەکانی ئەو شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە بێ بوونی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی دەستبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە گوازرانەوە.
پەیام میری و هاوژینەکەی واران محەممەدنژاد ئەندامی چالاکی ئەنجوومەنی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی نۆژینن و کە لەکاتی بڵاوکردنەوەی پۆستەر و تراکتی تایبەت بە ڕۆژی جیهانی زمانی دایکی لە شەقامەکانی شاری سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.
بە پێی زانیارییەکان پەیام میری و هاوژینەکەی واران محەممەدنژاد پاش چەندین ساعەت ڕاگرتن و ڵێکۆلینەوە لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە ئازاد کران.
شایانی باسە زارا محەممەدی بەرپرسی پێشووی ئەم ئەنجوومەنە بوو کە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە و ئێستا لە زیندانی ناوەندی شاری سنە سزای بەندکرانەکەی تێپەڕ دەکات. سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri