‌ گواستنەوەی شەعبان محەممەدی بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان

خۆڕاگری:ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی شەعبان محەممەدی کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر کرابوو گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری مەریوان.
ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەر کرانی لە ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە لە مافی بوونی پاڕێزەر و چاو پێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەی بێبەش کرابوو.
جێگای ئاماژەیە کە نابراو ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو و دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە هاوکات بوو لە گەڵ مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو.
شایانی باسە رۆژی چوارشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی هاوژینی ناوبراو بە نامەی دادستان ئیزنی چاو پێکەوتنی لەگەڵ هاوسەرەکەی پێدەدرێ و بەڵام لە زیندان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕێگری لێ دەکرێ و ڕێگەی پێ نادەن کە چاوی بە هاوسەرەکەی پکەوێت.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri