دایکی ئیدریس فەقیهی دەستبەسەر کراوی سیاسی کورد چەند کاتژمێرێک لە ئیتلاعاتی سپای پاستارانی ورمێ دەستبەسەر کرا

خۆراگری:بە پێی زانیارییەکان ڕۆژی دووشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی بنەماڵەی ئیدریس فەقیهی،ئەندامی پەژاک کە ٧مانگ پێش ئێستا لە گوندی “عەلەمئاوا” سەر بە شاری بۆکان بە برینداری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری بۆکان دەستبەسەر کرابوو،بۆ ئاگاداری لە چارەنووسی کوڕەکەیان لە بن بینای ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاستارانی شاری ورمێ کۆ بوونەوە.
بنەماڵەی ناوبراو داوای ئاگاداربوون لە دۆخی ئیدریسیان کرد، بەڵام هێزە ئەمنییەکان بەبێ لەبەرچاوگرتنی داواکاریی ئەم بنەماڵەیە فاتمە مەقسوودیی دایکی ئیدریسیان کە وەک ناڕەزایەتییەک بەرانبەر بەو دۆخە بە تەما بوو خۆی بسووتێنێت، لەگەڵ چەند ئەندامی دیکەی بنەماڵەکەی بۆ ماوەی چەند کاتژمێر دەستبەسەر کران.
جێگای ئاماژەیە ئیدریس فەقیهی رۆژی ٢ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی لەنێوان هێزەکانی سپای پاستاران و یەکێک لە حیزبە کوردییەکان لە ناوچەی بۆکان ڕویدا بوو و لە لایەن هێزە کانی سپای پاسداران بە برینداری دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتنگەی ناسراو بە “حەوتی تیر”لە ورمێ کرابوو دوایی تێپەڕبوونی ٥مانگ دەستبەسەر کران بە بی بوونی مافی چاوپێکەوتنی لە گەڵ بنەماڵەکەی و گرتنی پارێزەر تا ئێستا هیچ زانییارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی لە لایەن هیزەکانی سپای پاستاران نەخراوتە بەردەست..
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri