‌ شەعبان محەممەدی بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا

خۆڕاگری: ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەشەممەی ١٤٠٠ی هەتاوی شەعبان محەممەدی تەمەن ٤٧ ساڵ و ئەندامی لیژنەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان _مەریوان، دوای ٢٥ ڕۆژ دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری مەریوان تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگا ئازاد کرا.

شەعبان محەممەدی لە ماوەی ئەو ڕۆژانەی کە دەستبەسەر بووە لە هەبوونی پارێزەر و هەروەها چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش بووە.

جێگای ئاماژەیە کە نابراو ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری مەریوان بە بێ نواندنی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پاش هێرش کردنەسەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرابوو و دەستبەسەرکرانی ئەو هاووڵاتییە هاوکات بوو لە گەڵ مانگرتن و نارەزایەتی گشتی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دواتر لە یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری مەریوان ڕەوانەی یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی شاری سنە کرابوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri