‌بڕیاری دەستبەسەر کردنی زەمانە زێویە دڕێژ کرایەوە و هاوسەرەکەی ئازاد کرا

خۆراگری:ڕۆژی پێنج شەممە ٥ی ڕەشەممەی ٢٤٠٠ی هەتاوی دەستبەسەر کراوی کورد زەمانە زیویە لەلایەن دادگای شۆڕشی شاری سنە بڕیاری دەستبەسەر کرانەکەی بۆ ماوەی ١مانگ دڕێژ کرایەوە و هاوسەری ناوبراو بە ناوی کاوە شەریفزادە پاش دوو هەفتە دەستبەسەر کران بە دانانی بارمتە لە ئیتلاعاتی سپای پاستاری شاری سنە تا کاتی بەڕێوە چوونی دادگایەکەی ئازاد کرا.
بە پێی زانیارییەکان لە ماوەی دەستبەسەر کرانی زەمانە زێویە لە مافی هەبوونی پاڕێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە و شەوانە لە ژووری تاکەکەسی لە ئیتلاعاتی سپای پاستاران ڕادەگیرێت.
جێگای ئاماژەیە ” زەمانە زێویە” و خەڵکی شاری سەقز دەرچوویی زانکۆیی پەیام نور لە بواری ماف ناسییە و پێشتر ڕۆژی دووشەممە ١٥ی ڕەزبەری ١٣٩٦ی هەتاوی لە کاتی پاڵ پشتی خەڵکی ڕۆژهەڵات لە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆم لە هەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی نابراو دەستبەسەر و پاش ماوەیەک بە دانانی ٨٠ میلیۆن تمەن بارمتە بە شێوەی کاتی تا بەڕێوەچوونی دادگا ئازاد کرابوو و دواتر بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی لە لایەن دادگا حوکمی ٥٠قامچی و ١میلیۆن ٨٠٠ هەزارتمەن پێبژاردەی بە سەردا سەپێندرا بوو.
سایت: https://xoragri.com/?p=3320
فەیسبووك: https://www.facebook.com/anjumanizindanian
تلگڕام:@xoragre
ئنستا: https://instagram.compolitical.prisoners
ئیمەیل:https://xoragri@gmail.co
تویتیر:@xoragri